ئەمیر حەیدەری: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401188-ئەمیر_حەیدەری_مەشقی_فاتیحانی_خەیبەر_لە_ناوچەی_باکووری_ڕۆژئاوای_ئێران_بەڕێوە_دەچێت
سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2021 12:27 Asia/Tehran
  • ئەمیر حەیدەری: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، «ئەمیر سەرتیپ کەیومەرس حەیدەری»سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:  مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» بە بەشداریی ژمارەیەک لە یەکەکانی ھێزی زەوینی، سبەینێ ھەینی لە ناوچەی باکووری ڕاۆژئاوای ئێران دەنست پێ دەکات.

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» بە بەشداریی یەکەکانی تۆپخانە، خۆفڕ، جخمگاڵ و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی کەرتی ئاسمانی، سبەینێ لە ناوچەی باکووری ڕاۆژئاوای ئێران دەنست پێ دەکات.

بە قسەی سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم مەشقە بە بەشداری پێکردنی بەشێکی کەرەستەو تواناییە جەنگییەکانی یەکەکان و بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی لەسەر ھەست بوونی جەنگی لەم ناوچەیەدا بەڕێوە دەچێت.