ئێران: بایکۆتەکان ئێمەی لە دەسڕاگەیشتن بە ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە کاتی گونجاودا بێوەری کرد
کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیان نامەیەکدا لە لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بە ڕەخنە گرتن لە بایکۆتە نائینسانی ونایاسایی یەک لایەنەکان ڕایگەیاند کە ئەم کردەیە ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دەسڕاگەیشتن بە ڤاکسێنی کۆرۆنا لە کاتی گونجاودا بێوەری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە بەیاننامەی ئێران کە ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتیی خۆجیی لە لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن " محەممەد قوربانپور" یەکێ لە دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان خوێندرایەوە هاتووە: جێی داخ ومەخابنە کە هەندێ لە وڵاتان بە پڕکێشیەوە ئیدعادەکەن بایکۆت کاڵا مرۆییەکان ناگرێتەوە وئەمە خۆی درۆیەکی گەورەیە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بەیان نامەیەدا جەختی کردەوە لەسەر پێبەندیی بێ درێخی خۆی بە بنەما ومەبەست وئامانجەکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەوان ڕێز وحورمەت لە مافی مرۆڤ وئازادیە بنەڕەتیەکان بۆ هەمووان و دەسوەرنەدان لە مژارگەلێک کە خۆی لە خۆی دا دەگەڕێتەوە بۆ کاروباری ناوخۆیی وڵاتان .
لەبەیاننامەکەی ئێران دا هاتووە : لە ڕاستی دا ، کەسانێک کە لەبارەی مافی مرۆڤ بە کەسانی تر ئامۆژگاری وپەند دەدەن وخۆیان بە چالاکانی پێشەنگی کەرامەتی ئینسانی دەناسینن، نەک هەر لەم بارەوە ئیرادەی پێویستیان نیە، بەڵکۆ لە بواری لەبەر چاو گرتنی وادە وبەڵێنەکانی خۆیان لەبواری مافی مرۆڤ ریاکارانە دەجووڵێنەوە .
لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: ئەوان لاگران وپشتیوانانی سەرەکی جەنایەتکاران لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ولاگرانی سەرەکی چەکە پێشکەوتووەکانن کە ڕۆژانە لەدژی ژنان ومنداڵانی فەلەستینی ویەمەنی دەکار دەبردرێت. کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی لاگری مسۆگەرانەی خۆی لە مافی ڕەوای خەڵکی فەلەستین لە دیاری کردنی چارەنوسی خۆی ڕایگەیاند: ڕژێمی زاڵمی زایۆنی دەستی داوەتە پاکتاوی ڕەگەزی وئەتنی لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین وبێ دەنگەی لاگرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەمبوارە جیی داخ ومەخابنە.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەرها بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی ئەمد واییەی ئەفغانستان وشکست وپاشەکشەی پڕلە شوورەیی ئەمریکا لەم وڵاتە وتی: تاران بە نیگەرانی جیدی دۆخی خەڵکی ئەفغانستان ، بەتایبەت کەسانێک کە لە ناوخۆ وولاتانی دراوسێی ئاوارە بوونە وبەتوندی پێویستیان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە، پێوشوێن دەگرێت.
لەم بەیان نامەیەدا هاتووە کە دۆخی ئەفغانستان بە ئاشکرا ڕواڵەتی ڕاستەقینە ی نەتەنیا ئەمریکا بەڵکۆ کەسانێک کە دوو دەیە لەمەوپیش بە بیانوی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ولاگری لە مافی مرۆڤ بۆسەرئەم .