جوڵەی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق
ئەندامێکی لایەنێکی سیاسی عێراقی هەواڵی جموجۆڵی لە ناکاوی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوخۆی عێراق بڵاوکردەوە. محەمەد ئەلدولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار جەختی لەوە کردەوە کە نیشانەگەلێکی پتەو لەمەڕ دەسپێکی چوونی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەولێر هەیە.
ئەلدولەیمی ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا گرێبەستەکانی هاوپەیوەند بە کڕینی بەرهەمە نەوتییەکان لە بنکەی عەین ئەسەدیان هەڵوەشاندووەتەوە. ئەم ڕێوشوێنانە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ئەنجام دەدرێن و نیگەرانییەکانی لە ئەگەری بە دی هاتنی نائەمنی و تەشەنەکردنی بشێوی لەو وڵاتەدا توندتر کردووەتەوە. ئەلدولەیمی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پڕۆژە نوێیەکەی ئەمریکا بریتییە لە گواستنەوەی گشت هێزەکانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە حکومەتی ناوەندی لە بەغدا