ڕێکخراوەی نەتەوەکان: بایکۆتە دەرمانیەکانی ئەمریکا دژی ئێران پێشێل کردنی مافی مرۆڤە
ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە، بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەبێتە ھۆی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک لە نەخۆشان لە ئێراندا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، کۆمەڵێک لە کارناسان و ڕاپۆرتدەرانی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە، ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەو گرفتانەی کە کۆمەڵێک لە نەخۆشان لە ئێراندا لەمەڕ دەستڕاگەییشتنیان بە داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکیی پێویستیان ھەیانە، جەختیان کرد: ئەم بایکۆتانە ڕێگرن لە بەر دەم بەھرە وەرگرتنی ئەم نەخۆشانە لە مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی تەندروستی.
لەم ڕاپۆرتەدا بە تایبەت ئاماژە کراوەتە بڕیاری کۆمپانایەکی دەرمان چێکردنی سوییدی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ناردنی باری کەرەستەی پزیشکیی خۆی بۆ ئێران لە بەر بایکۆتەکانی ئەمریکا.
ئەم کارناسانە لە درێژەدا باسی ئەوەشیان کردووە کە، بایکۆتەکانی ئەمریکا بووەتە ھۆی ئەوەی کە منداڵان و کەسانی توش بوو بە نەخۆشیی پێست لە ئێراندا نەتوانن لە مافی تەندروستی بەھرەمەند بن.
کارناسانی ڕێکەراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتەکەیاندا ھۆکاری بەدی ھاتنی ڕەوشتێکی نالەبار بۆ ھێندێک لە نەخۆشەکانیان لە ئێراندا بۆ بایکۆتەکانی ئەمریکاو ترسی کۆمپانیاو بانکەکانی بیانی لە سزاو ھەنگاوی تەمێ کارانەی دامەزراوە ئەمریکییەکان لە کاتی سات و سەودا لەگەڵ ئێراندا گەڕاندووەتەوە.