بەرپرسێکی ئێرانیی : پەلاماری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی کاری ئەمریکا و رژێمی زایۆنیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402076-بەرپرسێکی_ئێرانیی_پەلاماری_سەر_سیستمەکانی_سووتەمەنی_کاری_ئەمریکا_و_رژێمی_زایۆنیە
سەرۆکی رێکخراوی بەرگریی مەدەنیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی شرۆڤە ھەواڵگریەکان پەلاماری سایبێری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی لە رێگەی وڵاتێکی بیانی و ئەمریکی و زایۆنیەکانەوە ئەنجامدراوە گوتی : سەرباری ئەوە لە باری زانیاری تەکنیکی خەریکی لێکدانەوەین و بەبڕشتانە ناتوانین قسە بکەین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 03:27 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی ئێرانیی : پەلاماری سەر  سیستمەکانی سووتەمەنی کاری ئەمریکا و رژێمی زایۆنیە

سەرۆکی رێکخراوی بەرگریی مەدەنیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی شرۆڤە ھەواڵگریەکان پەلاماری سایبێری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی لە رێگەی وڵاتێکی بیانی و ئەمریکی و زایۆنیەکانەوە ئەنجامدراوە گوتی : سەرباری ئەوە لە باری زانیاری تەکنیکی خەریکی لێکدانەوەین و بەبڕشتانە ناتوانین قسە بکەین .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەردار عولامڕەزا جەلالی شەوی رابردوو لە بەرنامەی راستەخۆی تەلەفزیونی دا ئاماژەی کردە پەلاماری سەر سیستمەکانی سووتەمەنی و بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پەلامارە زۆر ئاڵۆزکاوە و پاکتاوکردنی ئەستەمە گوتیشی : ئەم پەلامارە لە بەشی سۆفتڤێردا کراوە و ئەگەر لە بەشی ھاردڤێر بوایە پێویستیی بە دزەکردن ھەبوو یانی کۆمپانیای سازکەری ھاردڤێرەکە دەستی تێادادەبوو یان ھەندی شت دروست دەکرا و دەخرایە سەر سیستمەکە . 

گوتیشی پەلاماری سەر تابلۆکانی ریکلامیش لە گەڵ پەلاماری سەر سیستمی سوتەمەنی لە پێوەندی دابوو ھەڵبەت لە باری تەکنیکیەوە خەریکی تاتووێ کردنی پرسەکەین . 

ناوبراو دەستتێدابوونی کەسانێک لە نێوخۆی ئێرانیشی رەت نەکردەوە و گوتی دەزگا ئاسایشیەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن . 

بە دوای ھێرشی سایبێری سێشەممەی رابردوو بۆسەر سیستمە زیرەکەکانی سووتەمەنی ، بەنزین خانەکانی ئێران رووبەڕووی کێشەی لێدانی سووتەمەنی بوونەوە  .