لە مەشقی سەربازیی هاوبەشی زۆڵفەقار ١٤٠٠ ، هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402344-لە_مەشقی_سەربازیی_هاوبەشی_زۆڵفەقار_١٤٠٠_هاویشتنی_ئەژدەری_پێشکەوتووی_ئێرانی
لە دووهەمین ڕۆژی مەشقی سەربازیی هاوبەشی زوڵفەقاری 1400 ی ئەرتەش، ژێردەریاییەکانی تارق و غەدیر ئامانجی خۆیان پێکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2021 13:51 Asia/Tehran
  • لە مەشقی سەربازیی هاوبەشی زۆڵفەقار ١٤٠٠ ، هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانی

لە دووهەمین ڕۆژی مەشقی سەربازیی هاوبەشی زوڵفەقاری 1400 ی ئەرتەش، ژێردەریاییەکانی تارق و غەدیر ئامانجی خۆیان پێکا .

بە پێی هەواڵی  وئاژانسی مێهر، ئەمیر دەریادار سەید محەمەد مووسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ژێردەریایی غەدیر بە هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانیی وەلفەجر ئامانجی خۆی لە دەریادا بە باشی پێکا.

دەریادار مووسەوی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەرگیز نایانەوێ لەم ناوچەدا ئاسایش بەردەوام بێت، وتی: ئەمڕۆ تیرۆریزم و زایۆنیزم ئاسایشی ناوچەیان خستۆتە مەترسییەوە بۆیە ئێمە پێمان وایە سەقامگرتنی ئاسایش پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە.