رێبەری باڵای شۆڕش ، ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگیی دەست نیشانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402533-رێبەری_باڵای_شۆڕش_ئەندامانی_نوێی_ئەنجوومەنی_باڵای_شۆڕشی_فەرھەنگیی_دەست_نیشانکرد
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە حوکمێک دا ئەندامانی ئەنجوومەنی بڵاای شۆڕشی فرھەنگیی بۆ خولێکی نوێ دیاریکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش ، ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگیی دەست نیشانکرد

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە حوکمێک دا ئەندامانی ئەنجوومەنی بڵاای شۆڕشی فرھەنگیی بۆ خولێکی نوێ دیاریکرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بڕیارێک دا بە دەستنیشانکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگی بۆ دەورەیەکی نوێ و چوار ساڵە ، وێڕای رێزگرتن لە ھەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی پێشوو بە تایبەت ئەو بەڕێزانەی کە لە خولی نوێدا نابن ، بیچم و ئاڕاستەی گشتیی فەرھەنگ و کولتوری لەسەر بنەمای تەکووزی و نێوەرۆکی شۆڕشگێڕانە بە تاکە رێگای لە پارێزدابوون لە بەرامبەر ھێرشی فەرھەنگیی و میدیایی بیانیەکان زانی . 

بەڕێزیان فەرمووی : فەرمانبەریەتی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگیی ، لە سەرەتاوە ، رێکخستنی رەوشی فەرھەنگ و زانستی وڵات و پلانداڕشتن لەم دوو بوارەدا و رێنوێنی دامودەزگاکانی ھاوپێوەند بەرەو بایەخ و ئامانجەکانی شۆڕش و دابینکردنی پێداویستیە فکریەکانی ئەم دامودەزگایانە و دەرکەوتن لە دەوری بنکەی فەرھەنگی و رۆشنبیریی وڵات بووە .