ئەمریکا بایکۆتی تازەی بە سەر ئێراندا سەپاند
کانونی یهکهم 08, 2021 10:39 Asia/Tehran
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨ کەس و چوار دامەزراوەی ئێرانیی بایکۆت کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕانەدا ئەم ھەشت کەس و چوار دامەزراوە ئێرانییەی بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کردووە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ھەروەھا چەند کاربەدەستی سووریاو کاربەدەستێکی ئۆگاندایی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی.
مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی ئەمریکاوە بەردەوام بە چەشنێک بوەتە دەستەڵاتێکی نەرم بۆ پێدزەو گوشارخستنە سەر وڵاتانی سەربەخۆو نەیاری سیستێمە پاواتنخوازەکەی.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا پێشتریش گەلێک جار کەسان و یان کۆمپانیا ئێرانی و ھەروە٨ھا بیانییەکانی بە بیانووی جۆربەجۆر بایکۆت کردووە.