حوزه‌یران 06, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی : بێ دەنگیی موسوڵمانەکان لە هەمبەر جینوساید لە غەززە خەیانەتێکی گەورەیە

ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە وتاردانێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربان و ڕۆژی عەرەفە ڕەخنەی لە بێدەنگیی وڵاتانی موسوڵمان کرد لە هەمبەر جەنایەتەکانی غەززە .

سەید عەبدولمەلیک بەدر ئەدین ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن جەختی کرد کارەساتی دڵتەزێن لە غەززە و دڕندەکاری داگیرکەران دژی خەڵکی فەلەستین پێویستی بە  بەسیجی گشتیی و هەڵوێست وەرگرتنی   ڕاستبێژانە  لە لایەن  ئومەتی ئیسلامییە. ناوبراو هەروەها جەختی کرد لەسەر درێژەی  پشتیوانی یەمەن   لە خەڵکی غەززە . سەید عەبدولمەلیک بەدر ئەدین  وتیشی جگە لەو جەنایەت و خەیانەتگەلە، دڕندەکاری  ڕژێمی زایونی لە مزگەوتی   ئەقسا ڕووگەی یەکەمی  موسوڵمانەکانیش درێژەی هەیە . سەید بەدرئەدین  وتیشی :  ڕژێمی زایونی  نەتەنیا  بە جەنایەت دژی ملێونان فەلەستینی و بێ بەری کردنی   ئەوان  لە مافی گەڕانەوەیان بۆ نیشتمانەکەیان  ڕازی نەبووە  بەڵکووبە هاوکاری  ئاشکرای  ئەمریکا و بە پیلانێکی پڕ لە شەرم  بە نیازە  ملوێنان فەلەستینی دیکە لە غەزە و لێواری  ڕوژئاوایی  ئاوارە بکات . ئەو ڕژێمە بە سازکردنی  شاروچکە نایاسایی  نوێیەکانی  خەریکی  داگیرکردنی   باقی  زەوینەکانی  فەلەستینیەکان لە  لێواری ڕوژئاوایین . ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن  جەختی کرد  ڕوژ لە دوای ڕۆژ   ڕەنج و مەینەتی گەلی فەلەستینی  زیاتر  دەبێت  و کارەساتی  دڵتەزێن و   جەنایەتی  زایونییەکان   دژی گەلی  فەلەستین  پێویستی بە  بەسیجی  گشتیی و   هەڵوێستی    ڕاستبێژانە لە لایەن  ئومەتی ئیسلامییە .

سەرپەیڤ