جەختی ڕەییسی و ئەردوغان لە سەر ھاوکاریی ھاوبەش لە بواری ئابووری و خەباتی دژی تیرۆریزم
سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە وتووێژێکی لەتەفۆنی دا لە سەر ھاوکاریی ھاوبەش و بەبڕشتانە لە بواری ئابووری و خەباتی دژی تیرۆریزم پێیان داگرت.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووۆێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی ھاوکاریی دوو وڵات لە خەباتی دژی تیرۆریزم، وتی: ڕێگای سەرەکیی خەباتی دژی تیرۆریزم ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی وڵاتانەو بە سەرنجدانی پێشینەی درەوشاوەی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم لە ھاوکاریی تەواوی وڵاتان لە خەباتی دژی تیرۆریزم پێشوازیی دەکەین.
ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگیی پەیوەندییەکانی تاران و ئانکارا لە بواری بازرگانی و ئابووریی نێوان دوو وڵات ، وتیشی: بەم زووانەو بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ھاوبەش لە تاراندا دەگەینە قۆناغێکی تازەتر.
سەرۆک کۆماری ئێران وۆڕای ئاماژەکردن بە ڕاوێژو دیدارەکانی ئەم دواییەی لە ئاستی ناوچەکەدا وتی: گرفتی ناوچەکە دەبێ لەنێوخۆی وڵاتانی ناوچەکەو بە بەشداریی کارای وڵاتان چارەسەر بکرێت و پێویست بە ئامادە بوونی بیانییەکان ناکات.
سەرۆک کۆماری تورکیاش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئایووری و ئاسایشتیی بەگرینگ زانی و وتی: بیردۆزیی ھاوکاریی زاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە ڕەگی داکوتاوەو گەشت و ڕاوێژەکانی ئەم دواییە ، دەربڕی سەرکەوتووو بوونیەتی.
ئەردوغان وێڕای پێداگرتن لە سەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھاوکاریی نێوان تاران و ئانکارا وتیشی: لە گەشتەکەی داھاتووی بۆ تاران پەیوەندییەکانی دوو وڵات دەگەنە قۆناغێکی تازەی گەشەسەندن.