پەیوەست بوونی دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403771-پەیوەست_بوونی_دوو_پاپۆڕی_موشەک_ھاوێژ_بە_ھێزی_دەریایی_ئەرتەشی_ئێران
دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کراو ھێڵی وەبەرھێنانی ماتۆڕی قورسی دیزڵیی دەریایی لە بوشەھری باشووری ئێران کەوتە گەڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2021 09:19 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کراو ھێڵی وەبەرھێنانی ماتۆڕی قورسی دیزڵیی دەریایی لە بوشەھری باشووری ئێران کەوتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کەرتی یەکەمی گەورەترین و یەکەم کارگەی داھێنان و تەکنۆلۆژیای پیشەسازیی دەریایی، بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «سۆرێنا سەتتاری» یاریدەری زانستی و تەکنیکیی سەرۆک کۆماری ئێران لە بوشەھردا کەوتە گەڕ.

ھاوکات پەردە لە سەر یەکەم ماتۆڕی نیشتیمانیی دیزڵیی دەریایی ٣٦٠٠ گوڕی ھەڵمەوە بە ناوی «مەکران ٣٦٠٠» ھەڵدرایەوە.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژیش بە ناوەکانی «گورز»و «خەنجەر» بە توانایی زرێیی و ھەڵمەت بردنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کرا.