پیشاندانی بەشێک لە توانایی موشەکیی ئێران لە نوێژگەی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404336-پیشاندانی_بەشێک_لە_توانایی_موشەکیی_ئێران_لە_نوێژگەی_تاران
توانایی موشەکیی ئێران بە بەرپاکردنی پیشانگایەک لە نوێژگەی تاران پیشاندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2022 18:10 Asia/Tehran
  • پیشاندانی بەشێک لە توانایی موشەکیی ئێران لە نوێژگەی تاران

توانایی موشەکیی ئێران بە بەرپاکردنی پیشانگایەک لە نوێژگەی تاران پیشاندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، بەشێک لە توانایی موشەکیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توێژگەی تاران لە ساڵگەڕی ھەڵمەتی موشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی «عەینولئەسەد»ی عێراق پیشان درا.

لە پەراوێزی ئەم پیشانگایە کە لەگەڵ پێشوازیی بەشدارانی نوێژی ھیەینی بەرەوڕوو بووەوە، گروپە جۆربەجۆرە فەرھەنگییەکانیش بە پێشکەش کردنی سرود، ھەڵبەستگەلێکیان لە وەسفی سەرداری سپەھبۆد شەھید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسداران خوێندەوە.