باقری : حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی لابردنی بایکۆتەکان روو لە کەمبوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404374-باقری_حاڵەتەکانی_ناکۆکیی_لە_دانوستانەکانی_لابردنی_بایکۆتەکان_روو_لە_کەمبوونە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند ، حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بە تەوەری لابردنی بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی دژی ئێران روو لە کەمبوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2022 21:12 Asia/Tehran
  • باقری : حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی لابردنی بایکۆتەکان روو لە کەمبوونە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند ، حاڵەتەکانی ناکۆکیی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بە تەوەری لابردنی بایکۆتە زاڵمانە و نایاساییەکانی دژی ئێران روو لە کەمبوونە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی باقریی کەنی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەکان لە گەڵ نوێنەرانی 1+4 گوتی ، حاڵەتەکانی ناسراو بە کەوانە کراوەکان روو لە کەمبوونە  و زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە وتووێژەکانیش رەوتی دانوستنەکانیان بە ئەرێنی لێکداوەتەوە .

میخاییل ئۆلیانۆف نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەناش رایگەیاند ، نەک ھەر روسیا بەڵکوو لایەنەکانی دیکەش دان بەوەدادێنن کە وتووێژەکان لە حاڵی پێشکەوتندان .