کاردانەوەی ئێران بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی: کافی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405179-کاردانەوەی_ئێران_بە_بانگەشەی_ئەمریکا_لە_بارەی_هەڵوەشانی_هەندێ_بایکۆتی_ناڤۆکی_کافی_نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی ، ئەم کارەی بە ناکافی زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی: کافی نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی ، ئەم کارەی بە ناکافی زانی .

ئەمریکا هەشتی ئایاری 2018 بە فەرمی لە رێککەوتنی ناڤۆکیی کشایەوە و وێڕای گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رابردوو ، بایکۆتی نوێشی لەسەر ئێران دانا .

دوای شکستی هێنانی ئەم بایکۆتانە ، کاربەدەستێکی حکومەتی ئەمریکا ئێوارەی هەینی باسی گەڕاندنەوەی لێخۆشبوونی بایکۆتیی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێرانی کرد .

 سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە گوتی ، ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبیسرێ لە بارەی رەهەند و لایەنەکانی نەهێشتنی بایکۆتی ناڤۆکیە و هەموو لا دەزانن کە ئەوە بەس نیە .

خەایب زادە گوتیشی ، ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ بیکات لە هەموو رەهەندەکان دا نەهێشتنی بایکۆتەکان و   هەروەها رەهەندی ناڤۆکیە .