زەبروەشاندن لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە رۆژاوای ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ، رایگەیاند ھێزە ھەواڵگریەکان زەبریان لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی وەشاندووە .
بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران گوتی : ئەمساڵ ( 1400) گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی کە لە قۆناغیی سەرەتایی چالاکیی دابوون، زەبریان لێدرا و ھەڵوەشان .
گوتشی : بازنەی چالاکیەکانی ھێزە ھەواڵگریەکان لە چوارچێوەی پوچەڵکردنەوەی پیلانە داڕێژراوەکان و تێکدانی ئاسایش لە لایەن تاقمەکان و ناسینی کەسانی دزەکردوو و سەردەستەکانی ئەوانە کە بەم چالاکیانە توانیویانە ئاسایشی پاوەجێ بۆ کۆماری ئیسلامیی دابین بکەن .
بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ھەروەھا گوتی : پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی لە سەریەتیەکانی کاریە و بە ھیچ جۆر نابێ دەرفەت بە بیانیەکان بدرێ .