زەبروەشاندن لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە رۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406140-زەبروەشاندن_لە_گەورەترین_تۆڕی_سیخوڕیی_رژێمی_زایۆنی_لە_رۆژاوای_ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ، رایگەیاند ھێزە ھەواڵگریەکان زەبریان لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی وەشاندووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2022 08:27 Asia/Tehran
  • زەبروەشاندن لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە رۆژاوای ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ، رایگەیاند ھێزە ھەواڵگریەکان زەبریان لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی وەشاندووە .

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران گوتی : ئەمساڵ ( 1400) گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی کە لە قۆناغیی سەرەتایی چالاکیی دابوون، زەبریان لێدرا و ھەڵوەشان . 

گوتشی : بازنەی چالاکیەکانی ھێزە ھەواڵگریەکان لە چوارچێوەی پوچەڵکردنەوەی پیلانە داڕێژراوەکان و تێکدانی ئاسایش لە لایەن تاقمەکان و ناسینی کەسانی دزەکردوو و سەردەستەکانی ئەوانە کە بەم چالاکیانە توانیویانە ئاسایشی پاوەجێ بۆ کۆماری ئیسلامیی دابین بکەن . 

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ھەروەھا گوتی : پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی لە سەریەتیەکانی کاریە و بە ھیچ جۆر نابێ دەرفەت بە بیانیەکان بدرێ .