داکۆکیی مەجلیسی ئێران لە ھەنگاوی پەند پێ دەری سپا لە مەڕ خاپوور کردنی مۆڵگەی موساد لە عێراق
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک لە ھەنگاوی لێبڕاوانەو پەند پێدەری سپای پاسداران لەمەڕ بوردومان کردنی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی ڕژێمی تاوانکاری زایونی لە عێراق داکۆکییان کرد.
٢١٣ کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پشتگری لە ھەنگاوەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ خاپوور کردنی بنکەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە درێژایی تەمەنی پرپیتی خۆی لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوو لەوانە لە سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز، سەردەمی بنیاتنانەوەو یارمەتیی موستەشارییانە بە دەوڵەتەکان و نەتەوەکانی ناوچەکە لە بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی بۆ خەباتی دژی تیرۆریزمی تەکفیری بەڵگەگەلێکی پڕلە شانازیی لە مێژووی شۆڕش و نیشتیمانی خۆشەویستمان تۆمار کردووە.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی داکۆکیی ھەمەلایەنەی خۆیان لەو ھەنگاوە لێبڕاوو پەند پێ دەرەی سپای پاسداران لە کردنە ئامانجی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی ڕژێمی خوێنمژی زایونی لە خاڵی ھەڕەشەی ھەولێر بە ھۆی موشەکە خاڵپێکەکانی ئێرانەوە لە وەڵامی سەرەڕۆیی و دڕندایەتییەکانی زایونیستان لە ئاراستەی تێکدانی دەستەڵات و ڕەوتی پێشکەوتنی وڵات و شەھید کردنی پاسدارە سەربەرزەکانی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان ڕادەگەیەنین.
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان لەوەش کردەوە کە، وێڕای پێداگرتن لە سەر پاراستنی ئاشتی، ئاسایشت و ئەھوەنیی جیھانی و ئیدانەکردنی جم و جوڵ و پەلەقاژەی شەیتانیی ڕژێمی ساختەی زایونی جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران و ھێزە چەکدارە ھێزمەندەکانی وڵات لە ڕیزی ھێڵە سوورو خەوشان ھەڵنەگرەکانی نوێنەرانی گەلەکەمانەو بە سەرنجدانی ئەم ڕاستییەی کە خەمساردی نواندن لە وەڵامدانەوەی دوژمن پڕکێش تری دەکات، ھەنگاوە بوێرانەکەی ئەم دواییە لە چوارچێوە یاساکانی ڕاشکاوانەی وڵات و پاراستنی کەوشەنی نیشتیمانی خۆشەویستمان لێک دەدەینەوە.