ئایەتوڵڵا «ڕەی شەھری» کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406413-ئایەتوڵڵا_ڕەی_شەھری_کۆچی_دوایی_کرد
ئایەتوڵڵا «موحەممەد موحەممەدی ڕەی شەھری» نوێنەری تاران لە خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و سەرپەرشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی(ع) کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2022 06:27 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا «ڕەی شەھری» کۆچی دوایی کرد

ئایەتوڵڵا «موحەممەد موحەممەدی ڕەی شەھری» نوێنەری تاران لە خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و سەرپەرشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی(ع) کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «موحەممەد موحەممەدی ڕەی شەھری» نوێنەری تاران لە خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و سەرپەرشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی(ع) لە دواچرکەکانی شەوی سێ شەممە یەکەمی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھیەتاوی لە تەمەنی ٧٥ ساڵان دا لە نەخۆشخانەی خاتەمولئەنبیا(ص)ی تاران ماڵئاوایی لەژیان کرد.

خوالێخۆشبوو ڕەی شەھری بە درێژایی ساڵانی شۆڕش لە ڕیزی یەکەمی خەبات دا بوو، لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشیش ئەرک و بەرپرسایەتیگەلێکی وەک ئەندامەتی لە ئەنجومەنی خوبرەکانی ڕایەری، ئامادە بوون لە وەزارەتی ئیتیلاعات لە پۆستی وەزیردا، دادئەستێنی گشتیی وڵات، نوێنەری وەلیی فەقیھ لە بیعسەی ڕابەری مەزنی شۆڕش و سەرپرشتایەتیی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی(ع)  لە ئەستۆ بووەو خزمەتی کردووە.