لە تاران بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار،پەردە لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406906-لە_تاران_بە_ئامادەبوونی_سەرۆک_کۆمار_پەردە_لەسەر_9_دەستکەوتی_ئەتۆمیی_لادرا
کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادا و ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماریش گوتی، پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2022 16:00 Asia/Tehran
  • لە تاران بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار،پەردە لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادرا

کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادا و ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماریش گوتی، پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.

 

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پیشانگەیەکی بە بۆنەی 16ھەمین ساڵیادی نیشتمانیی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی وڵاتەکەی کردەوە و تیایدا 9 ئامێری نوێی پزیشکی و پیشەسازی نمایشکران کە دەستکەوتی ئەتۆمیین .

ھەر لە پیشانگەکەدا، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سێ بەرنامەی بۆ بەرھەمھێنانی 10 ھەزار مێگاوات کارەبا و دروستکردنی وێستگەیەکی 360 ھەزار مێگاواتی ئاشکراکرد.

پیشانگەکە بە ئامادەبوونی  سەید ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار کرایەوە کە بەکارھێنانی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی بە مافی ڕەوای ئێران وەسفکرد و ڕاشیگەیاند، ھەرگیز پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.