نامەی 250 ئەندامی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار لە بارەی دانوستانی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406934-نامەی_250_ئەندامی_پەرلەمانی_ئێران_بۆ_سەرۆک_کۆمار_لە_بارەی_دانوستانی_ناڤۆکی
زیاتر لە 250 نوێنەری مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران نامەیەکیان لە بارەی دانوستانەکانی ناڤۆکی روو لە سەرۆک کۆمار نووسی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان خوێندرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 12:24 Asia/Tehran
  • نامەی 250 ئەندامی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار لە بارەی دانوستانی ناڤۆکی

زیاتر لە 250 نوێنەری مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران نامەیەکیان لە بارەی دانوستانەکانی ناڤۆکی روو لە سەرۆک کۆمار نووسی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان خوێندرایەوە .

لەم نامەیەدا وێڕای رێزگرتن لە تیمی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانی ناڤۆکی ، روو  لە سەرۆک کۆمار ، لەسەر بنەماکانی عیززەت ، حیکمەت و مەسڵەحەت و ئەزموونەکانی رابردوو پێداگری کراوە . 

لەم نامەیەدا پێداگریی کراوە ئەزموون نیشانی داوە ھۆگرنەبوونی ئەمریکا بۆ خستنەڕووی دەستەبەری پێویست بۆ لایەنی ئێرانی ، ناتوانێ مافی گەلی ئێران دەستەبەر بکات . 

ئەندامانی پەرلەمان ھەروەھا گوتوویانە لە دانوستانی نوێ دا پویستە ئەمریکا دەستبەری یاسایی بدات کە لە رێککەوتنی ناڤۆکی ناچێتەدەر . 

ھەروەھا گوتراوە دەبێ ھەناردەی نەوتی ئێران دەبێ بگەڕێتەوە پشکی دیاریکراوی ئۆپێک .