بەیاننامەی سپای پاسداران لە مەڕ ئیدانەکردنی دڕندایەتیی زایونییەکان لە مزگەوتی ئەقسا
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرھەڵدانی ئینتیفازەی تازەو ئامادە بوونی حەماسی و بوێرانەی بەرەی لاوی فەلەستینی لە مەیدانی خۆڕاگری و خەبات دا بە مۆتەکەی زایونییەکان و لایەنگرانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئەو ڕژێمە زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کردەوەی دەست درێژکارانەو دڕندایەتیی زایونییەکان دژی مزگەوتی ئەقسا کە دوای ئۆپراسیۆنەکانی خۆبەختکارانەی ڕۆژانی ئەم دواییەی خەباتکارانی بڕوادارو لاوانی بوێری فەلەستینی بە تایبەت لە ناخی دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی دا پەرەی سەندووە، دەربڕی ترس و تۆقانی زایونییەکان لە پێکھاتنی ئینتیفازەی تازە و قوڵ بوونەوەی خەباتی گەلی فەلەستین و تەشەنە سەندنی بەرەو چینی لاوو تازەلاوی فەلەستین و بەرز بوونەوەی ئاستی بارستایی و توانایی خۆڕاگریی دژی زایونییە.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: سوکایەتی کردن بە بەھا پیرۆزەکانی موسڵمانان و دەست درێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە بە ھۆی لە شکریان و ھێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی زایونی بە جێگیرکردنی کەرەستەوتفاقی سەربازی و ھێرشی دڕندانە بۆ سەر خەباتکارانی بوێرو نوێژخوێنانی بێ دەرەتانی فەلەستینی ئەنجامی گرت و بووە ھۆی بریندار بوونی پتر لە ١٥٠ کەس، بە دڵنیاییەوە شکست دێنێ و شوێن لە سە ر ڕایبوونی پاڵەوانانەو بڵێسە سەندنی خەبانی ئەم ڕۆژانەی خەباتکارانی ئینتیفازە دانانێ، بەڵکو زایونییەکان لەگەڵ مۆتەکەو چەرمەسەریی بەبڕشتانەتردا ڕووبەڕوو دەکاتەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کاردانەوە پیشاندانی کۆمەڵگای جیھانی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و دڕندەکاریی ئەم ڕۆژانەی داگیرکەرانی قودسی پیرۆز لە مزگەوتی ئەقساو بەشەکانی دیکەی سەرزەوییە داگیرکراوەکان، پێی داگرت: یێ گومان شوێنھات و پیلانە پڕمەترسییە بەرۆکی بێ دەنگەلێکران لە وڵاتانی ئیسلامی و ھەروەھا بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ لە کڵمەڵگا نێونەتەوەییەکانیش دەگرێ و لای بیروڕای گشتیی خەڵکانی جیھان دەرەنجامێکی دژواریان بۆ دیاری دەکرێت.