بانگێشتنی شەھباز شەریف لە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەردانی پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407184-بانگێشتنی_شەھباز_شەریف_لە_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_سەردانی_پاکستان
باڵوێزخانەی پاکستان لە تاران باسی بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد بۆ سەردانی «ئیسلام ئاباد».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2022 06:17 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی شەھباز شەریف لە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەردانی پاکستان

باڵوێزخانەی پاکستان لە تاران باسی بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد بۆ سەردانی «ئیسلام ئاباد».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، باڵوێزخانەی پاکستان لە تاران لە ھەژماری فەرمیی توییتێرەکەی دا ڕایگەیاند: «موحەممەد شەھبازشەریف» سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان وێڕای ڕێزنان لە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەر ناردنی پەیامی پیرۆزبایی، لە بەڕێزی بۆ سەردانی پاکستان بانگێشتنی کرد.

لە درێژەی توییتەکەدا ھاتووە: سەرۆک وەزیرانی پاکستان ھیواداریی دەربڕیوە کە تاران و ئیسلام ئاباد لە تەنیشتی یەکتردا پەرە بە پەیوەندییەکانیان و لێک نزیک بوونەوەی زیاتر بدەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی حەوتەی ڕابردوو لە پەیامێکدا ھەڵبژێردزرانی «شەھیاز شەریف»ی وەک سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان پیرۆز کردو ھیوای خواست، ئەو ڕێگایەی لە بەردەم دایە ھاوکاریی دوو وڵاتی لە ئاستێکی دڵخوازدا لێ بکەوێتەوە.