باڵیۆزی سوید لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407583-باڵیۆزی_سوید_لە_تاران_بانگکرایە_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران
بە دوای گیرانی سیاسیی حەمید نووری لە لایەن حکومەتی سویدەوە ، باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە تاران بانگکرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەما و ساختەکانی داواکاری گشتیی سوید لە کۆماری ئیسلامیی بە ناوبراو راگێندرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 02:44 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی سوید لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بە دوای گیرانی سیاسیی حەمید نووری لە لایەن حکومەتی سویدەوە ، باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە تاران بانگکرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەما و ساختەکانی داواکاری گشتیی سوید لە کۆماری ئیسلامیی بە ناوبراو راگێندرا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە دوای درێژەی گێرانی سیاسیی حەمید نووری لە لایەن سوید و خوێندنەوەی کورتەیەک لە داوای یاسایی دادئەستێنی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی دادگا لە بارەی ئەو لە ستۆکھۆڵم ، ماتیاس لێنتز باڵیۆزی سوید لە تاران رۆژی یەکشەممە بانگکرا و ناڕەزایەتی توندی ئێران بە تومەتە بێ بنەما و ساختەکانی داواکاری گشتیی سوید لە کۆماری ئیسلامیی بە ناوبراو راگێندرا . 

یاریدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پرۆسەی دادگا و گرتنی حەمید نووری بە کارێکی تەواو نایاسایی و لە ژێر کارتێکەریی چەواشەکاریەکانی گروپی تیرۆریستیی موجاھدینی خەڵق ( مونافقین ) زانی و چەواشەکاریی دژبەرانە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی ئیدانە کرد . 

نابراو ھەروەھا خوازیاری کۆتایی ھێنان بەشانۆی سیاسیی دادگای سوید و ئازادکرانی حەمید نووری شارومەندی ئێرانی بەندکراو لەم وڵاتە بوو . 

باڵیۆزی سویدیش گوتی ئەو بابەتانە بە ئاگاداریی کاربەدەستانی وڵاتەکەی دەگەیەنێ .