رەییسی لە وتووێژ لە گەڵ ئەردۆغان : پێداگریی ئێران لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407604-رەییسی_لە_وتووێژ_لە_گەڵ_ئەردۆغان_پێداگریی_ئێران_لەسەر_بەرەنگاربوونەوەی_پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : پێویستە بە هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامیی و سوودوەرگرتن لە پتانسێلە نێودەوڵەتیەکان ، بۆ راگرتنی پەلامارە نامرۆییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گەلی فەلەستین هەوڵ بدرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 17:36 Asia/Tehran
  • رەییسی لە وتووێژ لە گەڵ ئەردۆغان : پێداگریی ئێران لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : پێویستە بە هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامیی و سوودوەرگرتن لە پتانسێلە نێودەوڵەتیەکان ، بۆ راگرتنی پەلامارە نامرۆییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گەلی فەلەستین هەوڵ بدرێت .

سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزان لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە گوتی : سیاسەتی ئێران بەرزکردنەوەی ماناداری پێوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت تورکیایە .

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزان لە گەل و حکومەتی ئێران و دەبڕینی خواستی خۆی بۆ سەردانی تاران گوتی : تورکیا دەخوازێ لە بارەی گۆڕانکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و بەرزکردنەوەی قەبارەی تیجارەت لە گەڵ ئێران ، وتووێژ و راوێژکاریی هەبێت .