ڕاوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ سەرۆکی تازەی ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407979-ڕاوێژی_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_لەگەڵ_سەرۆکی_تازەی_ئیمارات
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی سەرەخۆشی کردنی ژیانئاوایی سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات لەگەڵ «موحەممەد بن زاید» سەرۆکی تازەی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2022 04:48 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ سەرۆکی تازەی ئیمارات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی سەرەخۆشی کردنی ژیانئاوایی سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات لەگەڵ «موحەممەد بن زاید» سەرۆکی تازەی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بە مەبەستی سەرەخۆشی کردن لە نەریتیی ژیانئاوایی سەرۆکی کۆچکردووی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەردانی «ئەبوزەبی»ی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «موحەممەد بن زاید»  سەرۆکی تازەی ئیمارات سەبارەت بە پرسە ھاوبەشەکان وتووێژی کرد.

ھێندێک بابەتی جێی سەرنج و کاروباری ھاوبەش لەوانە چارەسەریی کێشەی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئیمارات و ئاسانکاری بۆ کاروبارەکانیان، تەوەرەی وتووێژی «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ «موحەممەد بن زاید»  سەرۆکی تازەی ئیمارات بوو.

دوای ژیانئاوایی «شێخ خەلیفە بن زاید»، ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی ئیمارات ڕۆژی شەممە «موحەممەد بن زاید»ی وەک سەرۆکی تازەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ھەڵبژارد.