فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: دیپلۆماسیی دەریایی بوارخۆشکەری پتەو بوونەوەی سیاسەتی دەرەوەییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408001-فەرماندەری_ھێزی_دەریایی_ئەرتەشی_ئێران_دیپلۆماسیی_دەریایی_بوارخۆشکەری_پتەو_بوونەوەی_سیاسەتی_دەرەوەییە
فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: دیپلۆماسیی دەریایی بوارخۆشکەری پتەو بوونەوەی سیاسەتی دەرەوەییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2022 10:31 Asia/Tehran
  • فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: دیپلۆماسیی دەریایی بوارخۆشکەری پتەو بوونەوەی سیاسەتی دەرەوەییە

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: دیپلۆماسیی دەریایی بوارخۆشکەری پتەو بوونەوەی سیاسەتی دەرەوەییە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش وتی: ھێزی دەریایی ئەرتەش بە نیازە بە بەھرە وەرگرتن لە بارستایی زانستی و تەکنیکیی وڵات، گرینگایەتیی نزیک بوونەوە لە دەریاو ئابووری ڕوون کاتەوە.

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش باسی ھاوکاریی ئەم ھێزە لەگەڵ ناوەندە زانستی و زانکۆییەکانی وڵاتی کرد بۆ گۆڕینەوەی ئەزمون و وتیشی: ئەنجومەنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران کۆمەڵەیەکی زانستیی زۆر ھێزمەند دێتە ئەژمار کە خاوەنی بارستایەکی ھەرە باشەو لە تەواوی بوارە کاریگەرەکاندا دەتوانێ یارمەتیدەر بێت.

بە قسەی ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی»، ھێزی دەریایی لە ھەر لایەکەوە بکرێت سەرنجی کۆمەڵگای نێوخۆیی بەرەولای دەریاکان ڕادەکێشێ و ھەوڵیش دەدات ھەتا وێڕای بەھرە وەرگرتن لە بارستاییە زانستی و تەکنیکییەکانی وڵات گرینگایەتیی نزیک بوونەوە لە دەریاو ئابووریی دەریایی بۆ خەڵک و دامەزراوەو پێھاتەکاریگەرەکان ڕوون کاتەوە.