سەرۆکی کازاخستان گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408926-سەرۆکی_کازاخستان_گەیشتە_تاران
سەرۆک کۆماری کازاخستان لەسەر بانگهێشتی هاوشانه ئێرانییەکەی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 08:13 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کازاخستان گەیشتە تاران

سەرۆک کۆماری کازاخستان لەسەر بانگهێشتی هاوشانه ئێرانییەکەی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.

 

  قاسم ژامێرت تاکایێف سەرۆکی کازاخستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی  سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،   گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری جیهادی کشتوکاڵەوە پێشوازیی لێکرا.

پێشوازیی فەرمیی لە کۆگەی سەعداباد، دیدار و وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندەکانی پلە باڵای دوو وڵات و واژۆکردنی چەندین بەڵگەنامەی هاوکاری و یادداشتی لێکگەیشتن، لە بەرنامەکانی سەردانی  یەک ڕۆژەی تاکایێڤ بۆ تاران دەبێت.