جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای هۆرموزگانی هەژاند
ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٥٥ خولەک و ١٦ چرکە بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز بە گوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری "ڕیختەر" بەندەری خەمیر لە پارێزگای هۆرموزگان لە باشووری ئێران هەژاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ناوەندی بومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران ڕایگەیاندووە کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٢٦ کیلۆمەتر ڕووی داوە.
پێشتریش کاتژمێر 02:02:07ی بهیانی ئهمڕۆ بوومهلهرزهیهک به گوڕی 6.1 پله لهسهر پێوهری شهپۆلهکانی ناوهوهی زهوی "ڕیشتهر" بهندهری خەمیری له پارێزگای هورموزگان ههژاند.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە، ٦ دوالەرزە، ، لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە ڕوویانداوە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی پارێزگای هۆرموزگان، لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش برینداربوون.
راستەوخۆ دوای بومەلەرزەکە، کۆبوونەوەی بنکەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای هۆرموزگان بە سەرپەرشتی پارێزگار بەڕێوەچوو و جگە لە دابەشکردنی کارەکان، فەرماندارانی بەندەری خمیر و بەندەر لەنگە، هەروەها سەرجەم بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە، کەوتنە باری ئامادە باش .
لە ئێستادا سەرجەم ئامێرەکانی فریاگوزاری و جێبەجێکردنی یاسا و خزمەتگوزاری لە پارێزگای هۆرموزگان لە ئامادەباشیی تەواودان.
لە ئێستادا پارێزگاری هۆرموزگان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە بۆ بەدواداچوونی دوایین دۆخی بوومەلەرزە چوونەتە بەندەری خمیر.