قۆڵبەست کرانی چەند دیپلۆماتی سیخوڕ لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409403-قۆڵبەست_کرانی_چەند_دیپلۆماتی_سیخوڕ_لە_لایەن_ڕێکخراوەی_ئیتیلاعاتی_سپای_پاسدارانەوە
ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی قۆڵبەست کرانی چەند دیپلۆماتی سیخوڕی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2022 05:53 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی چەند دیپلۆماتی سیخوڕ لە لایەن ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە

ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی قۆڵبەست کرانی چەند دیپلۆماتی سیخوڕی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە پێی ڕاگەیاندنی  ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسداران ، ئەم دیپلۆماتانە لە کاتی سیخوڕی و نمونەھەڵگرتن لە خاکی ئێران لە ناوچەیەکی قەدەغەکراو گە مەشقی ھێزی ھەوافەزای تیادا ئەنجامی گرتووە، ناس کراون و گیراون.

فیلمە بڵاوکراوەکان لە لایەن  ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە وا دەر دەخات کە یاریدەری باڵوێزی بریتانیا لە کاتی ئەنجام دانی ھێندێک جم و جوڵی ھەواڵگرییانە لە شوێنی مەشقە موشەکییەکانی ئێران  پێی زانراوەو قۆڵبەست کراوە.

ئەو ناوچەیەی کە ئەم دیپلۆماتە سیخوڕانەی تیادا قۆڵبەست کراون لە شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێراندا ھەڵکەوتووە.