کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بەیاننامەکەی «بایدێن» و «لاپید»
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەیاننامەکەی «بایدێن» و «لاپید» ڕایگەیاند: ھەتا کاتێک کە دەوڵەتی ساختەی ئیسرائیل یەکەم وێستگەی گەشتەکانی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکایەو ئامانجی یەکەمیش پاراستنی ئاسایشت و ھژمونیەتی، گەلان و وڵاتانی ناوچەکە بە سەقام و ئاشتی و ھێوری ناگەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەیاننامە ھاوبەشەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی نووسی: لە بەیاننامە ھاوبەشەکەی «بایدێن» و «لاپید»دا لە سەر بەڵێنمەندیی نەگۆڕو لێبڕاوانەی ئەمریکا سەبارەت بە پارێزرانی ئاسایشت و دەستەڵاتی سەربازیی ئیسرائیل پێداگری کراوە. با بە ھەڵەدا نەچین و ئامانجەکە بەس ئەمە نییە، بەڵکو وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەبێ بەردەوام پێملی ھژمونیی ڕژێمی زایونی بن. بەم پێیە سەرچاوەی سەرەکیی مەترشی و ھەڕەشە بۆ ناوچەکە تەواو ڕوون و ئاشکرایە.
کەنعانی ھەروەھا لە توییتێکی دیکەدا نووسی: ھەتا کاتێک کە دەوڵەتی ساختەی ئیسرائیل یەکەم وێستگەی گەشتەکانی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکایەو ئامانجی یەکەمیش پاراستنی ئاسایشت و ھژمونیەتی، دیارە گەلان و وڵاتانی ناوچەکە بە سەقام و ئاشتی و ھێوری ناگەن. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشتی وڵاتانی دراوسێی بە ئاسایشتی خۆی دەزانێت.