وتووێژی تەلەفۆنیی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیدانەکرانی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409807-وتووێژی_تەلەفۆنیی_ئەمیرعەبدوڵڵاھییان_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_عێراق_و_ئیدانەکرانی_تۆپبارانەکەی_شاری_زاخۆ
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»، جەختی کرد لە پشتگریی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2022 15:18 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیدانەکرانی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»، جەختی کرد لە پشتگریی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ، تۆپبارانەکەی شاری «زاخۆ»ی پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان و کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لەو شارومەندە عێراقیانەی کە بۆ گەشتکاری سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردبوو، ئیدانە کرد.

«ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق، لە سەر پشتگریی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام و ئاسایشتی عێراق پێی داگرت.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای ستایش کردنی ھاودەردیی و سەرەخۆشییەکەی دەوڵەت و گەلی ئێران، تۆپبارانەکەی ناوچەی گەشتیاریی «زاخۆ»ی بە پێشێلکرانی سەروەریی خاک و دەستەڵاتی عێراق زانی و بانگەشەی ئامادە بوونی تاقمێکی تیرۆریستی لەم ناوچەیەی بە درۆودەلەسە زانی.