«موحسین نەزیری» بوو بە نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410012-موحسین_نەزیری_بوو_بە_نوێنەری_ئێران_لە_نووسینگەی_ئەورووپیی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان
باڵوێزی تازەو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڤییەنا دیاری کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2022 10:44 Asia/Tehran
  • «موحسین نەزیری» بوو بە نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

باڵوێزی تازەو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڤییەنا دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی پێشنیاری «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەو پەسەند کرانی لە لایەن «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران،«موحسین نەزیریی ئەسڵ» وەکو باڵوێزی تازەو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ئەورووپیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڤییەناو ھەروەھا نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دیاری کرا.

«موحسین نەزیریی ئەسڵ» لە سەروبەندی وەڕێکەوتنی بەرەو شوێنی ئەرکەکەی چاوی بە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کەوت و لە ڕاسپاردەو ڕێنوێنییەکانی «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئاگادار بووەوە.

«نەزیریی ئەسڵ» دکتۆرای لە بواری ماف ی نێونەتەوەیی تەواو کردووەو پێشینەی ئامادە بوون لە چەند فەرمانگرییەکی لەبواری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە کارنامەی چالاکییەکانی دایە.