گەشتی یاریدەری وەزیری وزەی عوممان بۆ ئێران
یاریدەری وەزیری وزەی عوممان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی تەکنیکی و سەرمایەنانەوە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووەو لەگەڵ «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران دیدار‌و وتووێژی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەبەست لە سەردانەکەی ئەم شاندە وتووێژ لە بارەی ھێڵی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ ئەو وڵاتە و دانوستان سەبارەت بە کێڵگەی نەوتی هاوبەش ڕاگەیەندراوە.
په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عوممان به داکۆکیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دوو وڵاته برەوێکی باشی به‌خۆیەوه بینیوه و هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عوممان له چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی 123% به‌رز بووه‌ته‌وه. لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ٦٤٧ ملیۆن دۆلار، کە لەچاو هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٨٦% زیادی کردووە.
عوممان پلەی پێنجەمی ھەیە لەمەڕ بازاڕەکانی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ. به‌های هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ئه‌م وڵاته له چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 1401 گه‌ییشته 415 ملیۆن دۆلار‌و به به‌راورد لەگەڵ هه‌مان ماوه لە ساڵی ڕابردوودا له 123% زیادی کردووه.