تاران، میوانداری حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع)ـە
حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع) بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ئاھەنگی دەست پێکرانی حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع)، بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئایەتوڵڵا «ڕەزا ڕەمەزانی» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ئه‌هلی به‌یت (ع) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی سەرکردەکان له تاران بەڕێوە چوو.
به‌ڕێوه‌چوونی لێژنەی کۆگەکانی ئه‌هلی به‌یت و بانگخوازان، کۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌یی به لێدوانی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ڕێوه‌چوونی کۆمیسیۆنی ئابووریی ئه‌هلی به‌یت، کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کان و کۆمیسیۆنی میدیا و کەشی مەجازی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێزان و ئافرەتان و دانیشتنی زانکۆییەکان، لە بەرنامەکانی حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ئەهلی بەیت (ع)ـن لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دا.
بەشدارانی حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت(ع) ڕۆژی شەممە سێھەمی سپتامبەر سەردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەن.