ئیمامی جومعەی سنە: نەریتی ئەربەعین حسەینی ھێمای یەکڕیزی و یەکگرتنی موسڵمانانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410932-ئیمامی_جومعەی_سنە_نەریتی_ئەربەعین_حسەینی_ھێمای_یەکڕیزی_و_یەکگرتنی_موسڵمانانە
ئیمامی جومعەی سنە ڕایگەیاند: ڕێپێوان و نەریتی ئەربەعینی حسەینی ھێماو نیشانەی یەکڕیزی و یەکگرتنی نێوان موسڵمانانە بە شێعەو سوننەوەو دەبێ بەباشی بەھرە لەم نەریتە مەعنەوییە وەربگیردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2022 12:32 Asia/Tehran
  • ئیمامی جومعەی سنە: نەریتی ئەربەعین حسەینی ھێمای یەکڕیزی و یەکگرتنی موسڵمانانە

ئیمامی جومعەی سنە ڕایگەیاند: ڕێپێوان و نەریتی ئەربەعینی حسەینی ھێماو نیشانەی یەکڕیزی و یەکگرتنی نێوان موسڵمانانە بە شێعەو سوننەوەو دەبێ بەباشی بەھرە لەم نەریتە مەعنەوییە وەربگیردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «مامۆستا فایەق رۆستەمی» لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی شاری سنە، باسی لە پلاندانان ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخی مەریوانی کرد و ڕایگەیاند: ھاتوچۆ لەم سنوورەوە دەرفەتێکی باشە بۆ پتەوکردنەوەی یەکڕیزیی نێوان شیعە و سوننە و گەلێک بایەخمەندە.

وتیشی: لە ڕوانگەی سوننەکانەوە، ئەوانەی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (ص)یان خۆش دەوێت و لەسەر ئەم بیروباوەڕە پاوەجێ بمێننەوە ھەتا مردن، مردنیان بە شەهیدبوون دادەنرێت.

ئیمامی جومعەی شاری سنە جەختی لە پاراستنی یەکڕیزیی کۆمەڵگای ئیسلامی کردەوە و وتیشی: بەڕێوە بردنی نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع) و بڕیاری ڕێگەدان بە هاتووچۆی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە نیشاندەری بوونی ئاسایشتە لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق، ھەربۆیە هەوڵەکانی بەرپرسانی پاراستنی ئاسایشت جێگەی دەستخۆشی و ستایشە.