ئه‌یلوول 06, 2022 17:39 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: بڕیارەکانی ئێران کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: ئەمڕۆ بڕیارە سیاسییەکان لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێمە لە زۆرێک لە تەکنەلۆژیاکان لە پلەی یەکەمداین، تەنانەت هەندێک لە زلهێزەکان چەکی ئێرانیان کڕیوە و هاوکاری هاوبەش پێشکەش دەکەن، لە بواری بەرگری ئاسمانیشدا ئێمە زلهێزەکانی جیهانیشمان وەپشت سەر ناوە.

"سەردار سەلامی" ڕایگەیاند کە وەرزی سەرپەرشتی و خۆسەپاندنی ڕژێمە بیانییەکان لە ئێراندا کۆتایی هاتووە وتیشی: هەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە گرنگی بە بیانی نادەین و دیارە وەلا نانی پشت بەستن بە بیانییەکانیش هێز و دەسەڵات دەبەخشێت.

سەرلەشکر سەلامی جەختی کردەوە: ئێمە قەڵس نابین ئەگەر ئەوانە بایکۆتەکانیان بەردەوام کەن، چونکە چاوەڕوانی پشتیوانی لە بیانییەکان ناکەین.

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ئاماژەی بەوەشر دا: ئەگەر ئێمە بەهێز نەبووینایە ئەوان هێرشیان دەکرد، بەڵام بەو پێیەی ئێمە بەهێز بووین، ئەوان لە ڕووبەڕووبوونەوە ڕادەکەن و ئەم هێزەش بەشێوەیەکی بەرچاو و ڕۆژانە لە زیادبووندایە.

سەرپەیڤ