دەست پێ بوونی ڕیزڕەوت و مەسیرەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی بەرەڤانیی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411551-دەست_پێ_بوونی_ڕیزڕەوت_و_مەسیرەی_ھێزە_چەکدارەکانی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_بە_بۆنەی_ڕێزنان_لە_چل_و_دووھەمین_ساڵگەڕی_بەرەڤانیی_پیرۆز
ڕیزڕەوتی ھێزە چەکدارەکان، بە بۆنەی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی بەرەڤانیی پیرۆز لە تاران و ناوەندەکانی پاترێزگاکانی دیکەی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2022 06:48 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕیزڕەوت و مەسیرەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی بەرەڤانیی پیرۆز

ڕیزڕەوتی ھێزە چەکدارەکان، بە بۆنەی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی بەرەڤانیی پیرۆز لە تاران و ناوەندەکانی پاترێزگاکانی دیکەی ئێران.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕیزڕەوتی ٣١ی خەرمانانی هێزە چەکدارەکان  لە تاران و ناوەندەکانی پارێزگاکانی دیکەی ئێران بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ڕێوڕەسمی ڕیزڕەوتی ٣١ی خەرمانانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بۆنەی یادی ٤٢ ساڵەی بەرگریی پیرۆز لە تاران، لە نزیک گڵکۆی پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە) لە ناوەندەکانی پارێزگاکانی دیکەی وڵات، بە ئامادەبوونی فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەتی و لەشکری دەستی پێکرد.

ئەم ڕێوڕەسمە لە بەندەر عەباس بە ئامادەبوونی "محەممەد باقر قاڵیباف" سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرد و یەکەکانی ئاوگەڕی سەر ئاوو ژێر ئاوی ئەرتەش، سپای پاسداران و ئاوگەڕە جەماوەرییەکان لە یەک کاتدا نمایش دەکەن.

ئەم نمایشە بەهێزە هەموو ساڵێک لە ٣١ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی حەوتەی بەرگریی پیرۆز، بە بەشداریی یەکە جەنگاوەرەکانی ئەرتەش و سپای پاسداران بەڕێوەدەچێت.

لەم ڕێوڕەسمەدا دەسکەوتە نوێیەکان و توانای بەرگریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نمایش دەکرێن.