کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنیستی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی بانگەشەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران، وتی: ئێران سەلماندوویەتی کە لە کاتی هەر دەسدرێژیەک لە وەڵامی ترسناک درێغی ناکات .
یائیر لاپید، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئیدعای دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووباره کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی" له سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب هه‌یه.
لاپید گوتیشی: ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی دەست بکەوێت ئەوا بەکاری دەهێنێت. تاکە ڕێگە بۆ ڕێگری‌کردن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران ئەوەیە کە هەڕەشەیەکی سەربازی باوەڕپێکراو بخرێتە سەر مێزەکە، دواتر دانوستان بۆ ڕێککەوتنێکی درێژتر و بەهێزتر لەگەڵیاندا بکرێت.
""ناسر کەنعانی چافی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانە بێ بنەماکانی "یائیر لاپید" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە ٧٧هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشان دا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی تێرۆریستی ژماره یه‌کی جیهان، به لاسایی کردنەوەی ڕژێمی شکست‌خواردووی پێش خۆی، مینبەری کۆمەڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕق و کینه و هه‌ڕه‌شه له نه‌ته‌وه‌ی ئێران خراپ بەکارهێنا وئەمە شێوازی ئاسایی ئەوانە بۆ هەڕەشەکردن لە جیهان و زەوتکردن.