ڕەییسی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (ص)ی لە سەرکردە و گەلانی وڵاتانی پیرۆزبایی موسڵمان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412069-ڕەییسی_ساڵیادی_لەدایکبوونی_پێغەمبەر_(ص)ی_لە_سەرکردە_و_گەلانی_وڵاتانی_پیرۆزبایی_موسڵمان_کرد
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) لەسەرکردە و گەلانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2022 18:22 Asia/Tehran
  • ڕەییسی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (ص)ی لە سەرکردە و گەلانی وڵاتانی پیرۆزبایی موسڵمان کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) لەسەرکردە و گەلانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرکردە و گەلانی وڵاتانی ئیسلامیی کرد، وێڕای پیرۆزبایی هاتنی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام،وتیشی: ژیانی پێغەمبەری مەزن (ص) بەرزترین نموونەی ئەفراژ بوون و ھێمای ئاکارو ڕەوشتە بەنرخەکانی مرۆڤ و ھەروەھا چرایەکە کە ڕێگای پڕلە ھەڵەموتی مرۆڤایەتی لە جیهانی ئێستادا ڕووناک دەکاتەوە.

سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی هیواداریی دەربڕی کە بە ھۆی بە سەرمەشق کردنی ژیانی بەنرخی پێغەمبەری سەردار(ص)و پشت بەستن بە ئیرادە و ئیمانی هاوبەشی هەموو موسڵمانانی جیهان، شایەتی یەکڕیزی و هاودەنگیی زیاتری نێوان ئوممەتی ئیسلامی و گەشەسەندن و بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسلام لە سەرانسەری جیهاندابین.