ھاودەردی دەربڕینی ئێران لەگەڵ بنەماڵەکانی قوربانیانی تەقینەوەی کانگا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412092-ھاودەردی_دەربڕینی_ئێران_لەگەڵ_بنەماڵەکانی_قوربانیانی_تەقینەوەی_کانگا_لە_تورکیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەی کانگا لە تورکیا دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 04:38 Asia/Tehran
  • ھاودەردی دەربڕینی ئێران لەگەڵ بنەماڵەکانی قوربانیانی تەقینەوەی کانگا لە تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەی کانگا لە تورکیا دەربڕی.

«ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوابەدوای ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی کانگا لە تورکیا کە گیان لەدەست دان و برینداربوونی کۆمەڵێک لە چالاکانی ئەو شوێنەی لێ کەوتەوە، سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان و نەتەوەی دۆست و برای تورکیا و حکومەتی ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا، بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە داوای ڕەحمەتی ئیلاھی و بۆ کەس و کاری قوربانییەکان پشوودرێژەی و بۆ بریندارانیش ئاواتی چاک بوونەوەی خێرای خواست.

رۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوەی کانگایەکی خەڵوز لە شاری بارتین لە تورکیا ٤٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسیش برینداربوون و تا ئێستاش ١٥ کەس لەو کانگایەدا گیریان خواردووە.