ڕەییسی: هاوکاریی کاریگەر لەگەڵ ڕێکخراوە ناوچەییەکان ئەوبەرایەتیی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که تاران له قۆناغه جیاوازه‌کاندا به‌شداریی شیاوی له یه‌کێتی وڵاتانی ئەقیانوسی هینددا هه‌بووه و ڕوونی کرده‌وه که هاوکاریی کاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ناوچه‌ییه‌کان ئەوبەرایەتیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه.
بەپێی زانیارییەکانی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار؛ «سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ «سه‌لمان ئه‌لفارسی» سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی وڵاتانی ئەقیانوسی هیند له تاران، وێڕای ئاماژه کردن به توانای به‌رچاوی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م یه‌کێتییه، جەختی لەسەر پلاندانان بۆ یەکگرتنی زیاتری ئەندامانی ئەم یەکێتییە کردەوە بۆ زیاتر بەکارهێنانی ئەم توانایانە.
ڕەییسی بە ئاماژەدان بە حەشیمەتی بەرچاوی ئەم ناوچە جوگرافییە و تواناکانی هەنووکەیی لەم بوارەدا، بەهێزکردنی پەیوەندی و کاریگەرییەکانی وڵاتانی هاوسنوور لەگەڵ زەریای هیندی بە گرنگ زانی و وتیشی: ئێران ئامادەیە توانا بەرچاوەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە بکات بە ھاوبەش.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جه‌ختی کرد له‌سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانی ئافرەتان له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئەم یهکێتییەو ڕاشیگه‌یاند که له ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی‌دا ئافرەتان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، فه‌رهه‌نگی و ته‌ندروستیدا سه‌رکه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ست هێناوه، کە دەتوانێت ببێتە نموونە و مۆدێلێک لە چالاکی نواندنیی کاریگەرانەی ئافرەتان لە کۆمەڵگادا.
هەروەها «سەلمان ئەلفاریسی» سکرتێری گشتیی یەکێتیی وڵاتانی ھەرێمی ئەقیانوسی هیندیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند کە ئێران ئەندامێکی چالاک و کاریگەرە لە یەکێتییەکەداو سەرۆکایەتیی ئێران بەسەر سکرتاریەتی ئەم یەکێتییەدا زۆر بەرچاو و جێگای شانازییە.
«ئەلفاریسی» وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە سەرۆکایەتی کردنی کارگرووپی هێزمەندکردنی ئافرەتان لە یەکیەتیی وڵاتانی ئەقیانوسی هیند، وتیشی: ئێران لە کۆمەڵەی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەو یەکیەتییەشدا ڕێوشوێنی کاریگەر و خزمەتگوزاریی بەرچاوی پێشکەش کردووە.
یەکێتی وڵاتانی کەناری زەریای هیند (IORA) داگری ٢٣ وڵاتی ئەفریقای باشوور، هیندستان، ئێران، سەنگاپور، مالیزیا، ئەندۆنێزیا، تایلەند، سریلانکا، ئوسترالیا، ئیمارات، عومان، یەمەن، بەنگلادیش، کینیا، مۆریس، تانزانیا، ماداگاسکار، مۆزەمبیک، سیشێل و فەرەنسایە کە لە ساڵی ١٩٩٧ بە دەستپێشخەریی هیندستان و مۆریس دەستی بە چالاکییەکانی کردووە.
هەروەها چین، ژاپۆن، میسر، ئینگلتەراو ئەمریکاش وڵاتانی چاودێرن لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەدا.