دیداری جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سوریا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهییان
«حەیفا جومعە»، جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی سووریا و ئێران و شاندەکەی یاوەری شەوی چوارشەممە لەگەڵ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» بەئاماژه به ڕۆڵ و پێگەی پەرلەمانەکانی دوو وڵات له پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان له لە بواری جۆربەجۆری هاوکاریی دوو لایەنە، جەختی له پێویستیی پراکتیزە کردنی ڕێککەوتنەکانی ھەردووک وڵات کردەوە لە بواری ئابووری لە ئاستی بارستاییەکانی ئێستا.
لەم دیدارەدا، «حەیفا جومعە» جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی سووریا و ئێرانیش، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵات ، ستایشی جەماوەرو دەوڵەتی سووریای بۆ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت سوورییەکان لە شەڕی دژە تیرۆر ڕاگەیاند.
ناوبراو وێڕای ڕێزگرتن لە شەهیدانی شەڕی تیرۆر لە سوریا، ناوو یادی سەرداری گەورەی خۆڕاگری شەهید «سولەیمانی» لە دڵی گەلی سوریادا وەک ھێمای فیداکاری بۆ ھەتاھەتایە بە زیندوو زانی و ئەم شەهیدبوونەی وەک نیشانەی بوونی دوژمنێکی هاوبەش بۆ خەڵکی ھەردووک وڵاتەکە لێک دایەوە.
جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی سووریا و ئێران بە سەرنجدانی بە سەرنجدانی بەسەر کردنەوەی یانەیەکی داھێنان لە تاراندا، پێشکەوتنە زانستییەکانی لە ئێراندا بە جێگای ستایش زانی و وەک پێناوداری بەرخۆدان و ڕاوەستانی جەماوەری ئێران لە بەرامبەر بایکۆتە ملھوڕانەکان لێکی دایەوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە خەوشێندرانی سیمای وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری لە لایەن ئەمپراتۆریەتی میدیایی ڕۆژئاواوە، جەختی لە سەر پێویستیی بەهێزکرانی بەرەی ڕاگەیاندنی بەرخۆدان کردەوە بۆ پیشان دانی سیمای ڕاستەقینەو ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ درۆو دەلەسەکانی ئەم ئەمپراتۆری میدیاییە.