بانگ کرانی باڵوێزی ئاڵمانیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412937-بانگ_کرانی_باڵوێزی_ئاڵمانیا_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران
دوابەدوای لێدوانی دەستوەردەرانە و نابەرپرسانەی ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، باڵوێزی ئاڵمان لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2022 02:58 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی ئاڵمانیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

دوابەدوای لێدوانی دەستوەردەرانە و نابەرپرسانەی ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، باڵوێزی ئاڵمان لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

«ئۆلاف شوڵتز» ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە پەیامێکی تویتەری دا ڕایگەیاند: پشتیوانی لە خولی نوێی بایکۆت و سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە،

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئەورووپای ڕۆژئاوای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «هانس ئیدۆ مۆتسل» باڵوێزی ئەڵمانیا لە تاران، وێڕای ئیدانەکردنی لێدوانی نابەرپرسانەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ئێران، ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ھەڵوێستی تێکدەرانەی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە ھەمبەر گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی ئێرانی پێ ڕاگەیەندرا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئەورووپای ڕۆژئاوای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسایەتیی شوێنھاتی دەرئەنجامەکانی بەردەوامی دان بە لێدوان و کردەوەی نا بنیاتنەر سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی خستە ئەستۆی ئاڵمانیا.

باڵوێزی ئاڵمانیا لە ئێرانیش لە دیدارەکەدا وتی: لە یەکەم دەرفەت دا پەیامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە حکومەتی وڵاتەکەی خۆیان دەگەیەنێت.

ھەر لە دیدارەکەدا یاداشتی فەرمیی ناڕەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕادەستی باڵوێزی ئاڵمانیا کرا.