سەردانی وەزیری دەرەوەی عوممان بۆ تاران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413043-سەردانی_وەزیری_دەرەوەی_عوممان_بۆ_تاران_دەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی عوممان ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر دەگاتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2022 23:05 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی عوممان بۆ تاران دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی عوممان ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر دەگاتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عوممان لە ماوی دەیان ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و هەوڵی ئەمریکا بۆ پەرە پێ دانی ئێران ترس کردن، بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و قازانجی یەکتر بووە.

بەرپرسانی عوممانی لەو باوەڕەدان کە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕاستییەکانەو ئێران بە دراوسێیەکی گەورە دەزانن.

ئەم دوو وڵاتە هیچ ناکۆکییەکی خاکی و سنوورییان پێکەوە نییە، داکۆکیی ئێران لە عوممان بە شێوەیەکی ئەرێنی و هەرماو لە یادمانی مێژوویی عومماندا چەسپاوە.

هەر لەم ئاراستەیەداو بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «بەدر بن حەمەد ئەلبوسەیدی» وەزیری دەرەوەی عونمان، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی نۆڤەمبەر سەردانی لە تاران دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان»، کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

 وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ماوەیەک لەمەوبەریش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی ئەرێنیی نێوان دوو وڵات و خواستی ھەردووک لا بۆ بەردەوام کردن و پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان و ھاوکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، دوایین دۆخی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد.