تشرینی دووه‌م 22, 2022 13:35 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس گەییشتە تاران

«ڕۆمان گلاڤچێنکۆ» سەرۆک وەزیرانی بیلاڕوس گەییشتە تاران و لە لایەن وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،بڕیارە شاندەکانی ئێران و بیلاڕوس لە بوارگەلێکی جۆربەجۆر، لەوانە ترانزێت،هەناردەو هاوردە،دابین کردنی وزە،بەرهەمی کشتوکاڵی و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و کەرەستە و نەخشەڕێگای گشتگیر وتووێژ بکەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و مینسک.

دیداری هاوبەش لەگەڵ چالاکانی ئابووریی ئێران و بیلاڕوسیش لە  پلانەکانی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس بۆ تاران دێتە ئەژمار.

ئێران و بیلاڕوس لە ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی باشیان هەبووە و ئەمەش لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئاستی باڵا و ڕێککەوتنە جۆراوجۆرەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.

سەرپەیڤ