وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە بایدن: ئایا ژنان و دایکانی ئێرانی لە ئەوپەڕی گوشاری ئێوە دژی نەتەوەی ئێران لە ئاماندا بوون؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413145-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ڕوو_لە_بایدن_ئایا_ژنان_و_دایکانی_ئێرانی_لە_ئەوپەڕی_گوشاری_ئێوە_دژی_نەتەوەی_ئێران_لە_ئاماندا_بوون
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بانگەشەی ئازادکردنی ژنانی ئێرانی دەکات، پرسیاری کرد: ئایا ژنان و دایکانی ئێرانی لە ئەوپەڕی گوشاری ئێوە دژی نەتەوەی ئێران لە ئاماندا بوون؟
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2022 14:56 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە بایدن: ئایا ژنان و دایکانی ئێرانی لە ئەوپەڕی گوشاری ئێوە دژی نەتەوەی ئێران لە ئاماندا بوون؟

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بانگەشەی ئازادکردنی ژنانی ئێرانی دەکات، پرسیاری کرد: ئایا ژنان و دایکانی ئێرانی لە ئەوپەڕی گوشاری ئێوە دژی نەتەوەی ئێران لە ئاماندا بوون؟

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە،«ناسر کەنعانی چافی»،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە وەڵامی لێدوانی دەستوەردەرانەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی نێوخۆی ئێران لە تویتێکدا نووسیی:  سەرۆک کۆماری ڕژێمێک کە زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە دوژمنایەتی کردن و بێ بەزەیی بوونی دژی گەلی ئێران ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی داوەو لە تیرۆریزمی ئابووری و بایکۆت دا تەنانەت بەزەیی بە منداڵانی پەروانەییش دا نەھاتووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە دەوڵەتەکەی لە تەنیشتی ئافرەتانی ئێراندایە.

«کەنعانی چافی» لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پرسی: ئایا ژنان و دایکانی ئێرانی لە ئەوپەڕی گوشاری ئێوە دژی نەتەوەی ئێران لە ئاماندا بوون؟

«جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا بانگەشەی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا لە تەنیشتی ئەو ژنانەی ئێراندا وەستاوە کە بۆ داوای مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەماییەکانیان ڕووبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوە دەبنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە هیچ هەوڵێک بۆ بەردەوامیی نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستی نەپاراستووە، لەم ماوەیەدا لە قسەگەلێکی پڕوپوچ دا بانگەشەی ڕزگارکردنی ئێرانی کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەیەکی توندی لە بەرامبەردا پیشان دا.