دەنگی متمانەی مەجلیسی ئێران بە وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413434-دەنگی_متمانەی_مەجلیسی_ئێران_بە_وەزیری_پێشنیارکراوی_ڕێگاوبان_و_گەشەپێدانی_شارەکان
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگیان بە «میهرداد بەزرپاش» وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • دەنگی متمانەی مەجلیسی ئێران بە وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەنگیان بە «میهرداد بەزرپاش» وەزیری پێشنیارکراوی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی چوارشەممەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، دوای گوێگرتن لە بۆچوونی لایەنگران و نەیاران، نوێنەران بە ١٨٧ دەنگی بەڵێ ، ٦٤ دەنگی نەخێر، ٧ دەنگی بێلایەن، و ٥ دەنگی بەتڵەوە بوو دەنگیان بە «بەزرپاش» بۆ بە ئەستۆگرتنی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان دا.

جێگای ئاماژەیە، ٢٦٣ ئەندامی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەشداریی ڕێوڕەسمی دەنگدانەکەیان کردبوو.

پێش ئەمەش «ڕۆستەم قاسمی» کە بەرپرسایەتیی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی لە ئەستۆ بوو ،بەهۆی نەخۆشییەوە دەستی لەکارکێشایەوە.