وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414450-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_سپای_پاسداران_گەورەترین_ڕێکخراوی_دژە_تیرۆرە_لە_جیهاندا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە چالاکیی پەرلەمانی ئەرووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2023 15:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە چالاکیی پەرلەمانی ئەرووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا ، ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٣، دەنگیان دا بە پاشکۆی پێشنیاری دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکیەتیی ئەورووپادا.

بڕیارەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بە پێشنیار دادەنرێت و لە ئاستی داخوازی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژەدان بە کردەوەی دژە ئێرانیی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپای پاسداران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل گەورەترین پێناسەی تیرۆریستی ڕێکخراو لە جیهاندا، ڕژێمی بەریتانیا دامەزرێنەرو ڕژێمی ئەمریکاش گەورەترین لایەنگریەتی.

«کەنعانی» ڕوونیشی کردەوە کە هۆکاری مارەنگازبوون و توڕەیی یانەی جیهانیی تیرۆریستان لە سپای پاسداران بە تەواوی ڕوونە. سپا گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا.