ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەرەو ئۆزبەکستان وەڕێ کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414553-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_بەرەو_ئۆزبەکستان_وەڕێ_کەوت
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی «ئیکۆ» بەرەو ئۆزبەکستان وەڕێ کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2023 19:51 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەرەو ئۆزبەکستان وەڕێ کەوت

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی «ئیکۆ» بەرەو ئۆزبەکستان وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری (ئێکۆ) بەرەو تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان وەڕێ کەوت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری«ئیکۆ» ساڵێک جارێ بەڕێوەدەچێت و دوو ساڵ جارێکیش لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی «ئیکۆ» بەرپا دەکرێت.