کەنعانی ھێرشە چەکدارییەکەی سەرباڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای ئەو ھێرشە چەکدارانەیەی کە لە بەر دەرکەی باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران دا ئەنجامی گرت و بە داخەوە کوژرانی یەک کەسی لێ کەوتووەتەوە، ئەم ھەنگاوەی بە توندی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی قوڵ بۆ بنەماڵەی ئەو ئەندامە کوژراوەی باڵوێزخانە و هەروەها حکومەت و گەلی کۆماری ئازەربایجان، وتیشی: پۆلیس و هێزەئەمنییەکان دەستبەجێ جوڵاونەتەوەوھێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە.
ڕوونیشی کردەوە: بە فەرمانی تایبەتی کاربەدەستانی سیاسی و ئەمنیی ئێران، ئەو پرسە بە ئەولەویەت و هەستیارییەکی باڵاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت ھەتا ڕەهەندەکانی ئەم کردەوەیە و پاڵنەری هێرشبەرەکە ڕوون بێتەوە.
«کەنعانی چافی» ئاماژەی بەوەش کردووە کە: ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەربڕی ھێندێک پاڵنەری تاکەکەسی و بنەماڵەیی ھێرشکارەکەن و بە سەرنجدانی جوڵانەوەی دەستبەجێی دەزگاو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێکردنی یاسا و ئەمنی و دادوەری، پێشنیار دەکرێت کە میدیاکان خۆیان بەدوور ڕابگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و گریمانەی ناڕاست.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: زانیاریی تۆکمەتر لەم پەیوەندییەدا لە پاش تۆکمەکرانی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان بڵاو دەکرێتەوە.